کێشەی دوکانەکانی فاملی گاردنی هەولێر کەی چارەسەر دەکرێت؟
964+
شۆڕش هەرکی
تا نیوەڕۆی ئەمڕۆش خاوەن دوکانەکانی فاملی گاردن هەڕەشەی سووتاندنی دوکانەکانیان دەکرد ئەگەر بێت و نەکرێتەوە.
هاوڕێ خەسرۆ نوێنەری دوکاندارەکانی فاملی گاردن بە 964ـی وت، ئێمە سووربووین لەسەر بڕیارەکەمان بەڵام دوای نیوەڕۆ پارێزگاری پەیوەندی پێوەکردین و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێداین.
وتیشی، لە 29.11.2023ـەوە دوکانەکان داخراوە و ن ئێمە کرێی چوار مانگمانداوە و هیچ کێشەیەکمان نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی