یەکێک لەو شوێنانەی کە داخراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
لە سێ گەڕەکن
لە سلێمانی حەوت کافتریا و شوێنی بلیارد داخران
964+
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی حەوت کافتریا و شوێنی بلیارد رێگریان نەکردووە لە هاتنەژوورەوەی کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ، بەو هۆیەوە قایمقامیەت بڕیاریداوە بە داخستنی هەر حەوتیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 19.12.2023، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو حەوت شوێنی بلیارد و کافتریایە لە سێ شوێنی شاری سلێمانین و تاوەکو پابەندی رێنماییەکان نەبن رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.
ئەو شوێنانەی داخراون دەکەونە گەڕەکەکانی بەختیاری، راپەڕین و تاڤگە.
“بەپێی راپۆرتی لیژنەکان، لەو شوێنانەدا کەسانی خوار 18 ساڵ هەبووە، کە ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانە”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.
قایمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا نزیکەی هەشت هەزار سەردانی بۆ شوێنکارەکان کردووە و نزیکەی 800 سەرپێچی تۆمار کردووە.