حاسڵاتی ئەم نیوەڕۆییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: حەماس دەتوانێت شەڕ رابگرێت

ژووری هەواڵ

تەندروستی غەزە رایگەیاند : ژمارەی کوژرانی رۆژنامەنووسان گەیشتە 97 کەس دوای ئەوەی بەیانی ئەمرۆ
لە جەبالیا چەند رۆژنامەنووسێک کرانە ئامانج

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت : حەماس دەتوانێت شەڕ رابگرێت ئەگەر سەرکردنەکانی حەماس خۆیان رادەست بکەن و هەموو دیلەکانیش ئازاد بکەن

وەزیری بەرگری ئەمریکا داوادەکات حوسییەکانی یەمەن هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان رابگرن کە لە دەریای سوور تێپەڕدەبن ئەمەش دەوای ئەوە هات کە حوسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی دیکە

رۆیتەرز بڵاوی کردەوە ئوردن چەند هێرشێکی ئاسمانی بە فرۆکەی جەنگی لە سوریا ئەنجامداوە بە درێژای سنورەکەی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئامانجەکانیشیان حەشارگەی بازرگانانی مادەی هۆشبەر بووە کە ویستویانە بچنە نێوو خاکی ئوردن

عەبدول فەتاح سیسی بۆ جاری سێیەم هەڵبژێرداریەوە بۆ سەرۆک کۆماری میسر دەستەی گشتی هەڵبژاردنەکانی میسررایگەیاند سیسی لە سەدا 89ی دەنگەکانی بەدەست هێنا
کە دەکاتە زیاتر لە 39 ملیۆن دەنگ