کەشوهەوا - گرافیک: 964
پێشبینیەکان وا دەڵێن
ئەمڕۆ نە بەفرە نە بارانە و کەش ئاساییە
میدیا گۆران
بەپێی بڵاوکراوەی بەشی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ کەشوهەوا جێگیر دەبێت، پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی کەم دادەبەزێت، ئاسمان لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت لە هەندێکیش هەوری تەواو.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بوونی تەم بە رێژەیەکی زۆر کەشەکەی تەواو زستانی کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ کەشەکە ئاساییە و جارێ دەنگی باران بارینیش نییە.
پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )کم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
پێشبینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ سێشەممە
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی