بەیان زەریفی
بە شێوەزاری سلێمانی لە قەڵای هەولێر رۆڵ لە درامایەک دەبینێت
964+
ژووری هەواڵ
خانمە هونەرمەند بەیان زەریفی پاش ساڵانێک دابڕان لە کاری درامی و شاشەکان، بۆ مانگی رەمەزان دەبێتە پاڵەوانی درامایەکی مێژوویی لەناو قەڵای هەولێر.
بەیان زەریفی لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 باس لەوە دەکات، کە هۆکاری کەم دەرکەوتنی لە شاشەکان لەم ساڵانەی دوایی دەگەرێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی شەقامەکان وەک کاری شانۆیی لە وڵاتانی عەرەبی و لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ درامایەکی نوێ کە باس لە زەمانی هاتنی ئینگلیز و قەڵای هەولێر دەکات.