هاوپه‌یمانى تۆڕ و رێكخراوه‌كان: رێژه‌ى به‌شداربوانى هه‌ڵبژاردن 26%ـه‌

964+

ژووری هەواڵ

كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق 41%ـه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئامار و راپۆرتانه‌ى له‌به‌رده‌ستى 964 دان، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه‌ كۆمیسیۆن باسیده‌كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نى كارتى بایۆمه‌ترین و ده‌نگیان نه‌داوه‌.

به‌پێى ئامار و زانیارییه‌كانى هاوپه‌یمانى تۆڕ و رێكخراوه‌ نیشتمانییه‌كان كه‌ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كی كردارى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردووه‌ نزیكه‌ى 26%ـه‌.

وته‌بێژى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ژماره‌ى ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ عێراق مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌، زیاتر له‌ 27 ملیۆن كه‌سه‌، به‌ڵام به‌بێ پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له‌ 23 ملیۆنه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌ى به‌شداربوانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق، نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌سه‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌هه‌ردوو ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتیدا، ده‌نگبده‌ن، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ رێژه‌ى به‌شداربوون نزیكه‌ى 26.7% .

ئه‌بو حه‌سه‌ن لە پێناو خانه‌قین دەنگ ده‌دات و چاوه‌...

ئه‌بو حه‌سه‌ن لە پێناو خانه‌قین دەنگ ده‌دات و چاوه‌ڕێی گۆڕانكارییه‌