ده‌ڵێت: "زۆری دیكه ده‌نگیان نه‌داوه"
ژنێك له قه‌ره‌هه‌نجیر به هۆی كێشه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه ده‌نگی نه‌دا
964+
هۆگر عه‌دنان – قه‌ره‌هه‌نجیر
ژنێكی دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵ له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر به 964ی راگه‌یاند، ده‌نگی نه‌داوه و كێشه له په‌نجه مۆره‌كه‌یدا هه‌بوو.
ژنه‌كه به گۆچان ده‌ڕوا و ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌ندروستی باش نییه، به‌ڵام بۆ ده‌نگدان هاتووه، ئه‌و وتی، “خوا بیانگرێت، ده‌نگم نه‌دا، په‌نجه مۆره‌كه نایخوێنێته‌وه”
ئه‌و به په‌یامنێری 964ی وت، له چه‌مچه‌ماڵه‌وه هاتووه.
وتیشی، هه‌ر ئه‌و نییه ده‌نگی نه‌داوه، به‌ڵكو خه‌ڵكی دیكه‌ی زۆریش هه‌بوون به هۆكاری هه‌مان كێشه‌وه ده‌نگیان نه‌داوه.
“هاتووین بۆ كه‌ركوك ده‌نگ بده‌ین، ده‌نگمان نه‌خوێندرایه‌وه، به‌خوا شكاتیان لێده‌كه‌م”، ژنه چه‌مچه‌ماڵییه‌كه وای وت.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا