عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق. وێنە:وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
بە چ هۆکارێک؟
رێگری لە وەزیری ناوخۆی عێراق کرا دەنگ بدات
964+
ژووری هەواڵ
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتێک عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە بنکەیەکی دەنگدان ویستویەتی دەنگ بدات، لەلایەن بەرپرسانی بنکەکە رێگری لێکراوە دەنگ بدات.
بیانوی رێگریەکە ئەوە بووە، “وەزیری ناوخۆ تەنیا مافی ئەوەی هەیە لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدات و مافی ئەوەی نییە ئەمڕۆ دەنگ بدات”.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە 964ی وتوە، رێگری کردن لە دەنگدانی وەزیری ناوخۆ پەیوەندی بەوە هەیە کە تەنیا دەتوانێت لە هەڵبژاردنی تایبەت دەنگ بدات و رێگریەکە هیچ پەیوەندی نییە بە کۆنی کارتی دەنگدانەکەی.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر 7:00ی بەرەبەیان لە 15 پارێزگای عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد.