گۆڕینى ژمارە بۆ کورسى

زانیاری ورد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک

964+

وریا فەتاح

لە کەرکوک 254 کاندید کە 67 یان ژنن، کێبڕکێى بردنەوەى 16 کورسى ئەنجومەنى پارێزگاکە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە سەرتاسەرى عێراق، بێجگە لە پارێزگاکانى هەرێم، دەستیپێکرد کە تێیدا 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەس مافیان هەیە لە دەنگدانی گشتییدا دەنگ بدەن، لەو ژمارەیە 868 هەزار و 901 دەنگدەر لە پارێزگاى کەرکوکە.

هاوکات، پێنج هەزار و 904 کاندید بەشدارى بردنەوەى 275 کورسى دەکەن، لەو ژمارەیە 254 کاندید کە لە 187 پیاو و 67 ژن پێکهاتوون، کێبڕکێى بردنەوەى 16 کورسى دەکەن کە یەکێک لە کورسییەکان، بۆ کۆتاى پێکهاتەکانە.

کورد لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بە پێنچ لیست بەشدارە و بە تێکڕا 72 کاندیدیان هەیە و واپێشبینى دەکرێت زۆرینەى کورسییەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکە ببەنەوە.

لە دواى پڕۆسەى ئازادى عێراقەوە، ئەمە چوارەم خولى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانە و لە دواى 10 ساڵى رابردوشدا، یەکەمجارە بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد