تایبەت بە 964
ئاماری پێشێلکاریەکانی سێ کاتژمێری رابردووی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکان
964+
ژووری هەواڵ
هاوپەیمانێتی تۆڕ و رێکخراوەکان بۆ چاودێری هەڵبژاردن راپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە لە بارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکان، 964 کۆپی ڤیدیۆیی راپۆرتەکە بۆ هەموو میدیاکان دەخاتە بەردەست بەبێ لۆگۆ و بەبێ ئەوەی مافی کۆپی رایتی لەسەر بێت، هەموو میدیاکان دەتوانن سەربەستانە بەکاری بهێنن.
لێرە کلیک بکەن بۆ داگرتنی ڤیدیۆکە بە کوالێتی تەواو.
لە راپۆرتەکە ئاماری 660 چاودێر خراوەتەروو، بەپێی راپۆرتەکە 641 بنکە لەکاتی خۆی کراوەتەوە و 19 بنکە لەکاتژمێر 7:00 نەکراونەتەوە، 82 بنکە گەیشتن پێیان قورس بووە.
رووداوەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوەن:
82 حاڵەت تۆمارکراون کە هەڵبژاردنی ناوەندەکانی دەنگدان، بە شێوەیەک گەیشتن پێیان ئاسان نەبوو.
86 حاڵەتی تۆمارکراو کە لەبوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نزیک ناوەندەکانی دەنگدان یاخود دابەشکردنی کارت و ژمارەی کاندیدەکان نزیک لە ناوەندەکانی دەنگدان لە مەودای کەمتر لە 100 مەتر
6 حاڵەت تۆمارکراون لە هەوڵدان بۆ رێگری کردن لە دەنگدەران لە چوونەژورەوە بۆ ناوەندەکانی دەنگدان
15 حاڵەت تۆمارکراون سەبارەت بە دەرکردن یان ڕێگری کردنی کیانی سیاسی لە چونە ژورەوە بۆ ناوەندەکانی دەنگدان
30 حاڵەتی تۆمارکراون سەبارەت بە ئامادەنەبوونی بەشێک لە کارمەندانی کۆمسیۆن لە کاتی گونجاو و لە کاتی کردنەوەی وێستگەکاندا کە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستی پێکرد.
18 حاڵەتی چالاک نەکردنی ئامێرە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە بەڕێوبردنی رەوتی دەنگدان.
32 حاڵەت نەبوونی کامێرای چاودێری بەپێی رێنماییەکان.