خافێر تێباس سەرۆکی لالیگا. فۆتۆ:ئاژانسەکان
چارەنووسی نادیارە
“سوپه‌رلیگ هه‌مووی درۆیه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خافێر تێباس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا، جارێكی دیكه هێرشی كرده بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی خولی سوپه‌ری ئه‌ورپا و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت درۆیه.
تێباس كه رۆژانی رابردوو بۆ جاری چواره‌م كرایه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا، بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ قسه‌ی كرد و وتی، له ساڵی 2021 به نهێنی كار بۆ ئه‌نجامدانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا كرا، به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت به درۆ كاری بۆ بكه‌ن و هه‌واڵی درۆ و ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لالیگا وتی، كه‌س ئه‌و خوله‌ی ناوێت، چونكه زیان به خوله‌كانی دیكه ده‌گه‌یه‌نێت و كلاوات و فرتوفێڵه.
خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا، بیرۆكه‌ی چه‌ند یانه‌یه‌ك بوو، به تایبه‌تی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس، دواتر پرۆژه‌كه راگیرا و هێشتا چاره‌نووسی نادیاره.