حاسڵاتی ئێوارە
گەورەترین تونێلی حەماس ئاشکرا کرا و ئیسرائیل باوەڕ ناکات
ژووری هەواڵ
خێزانی کەسوکارەکانی ئیسرائیل داوایان لە ناتەنیاهۆ کردووە دەم و دەست پلانێک بخاتە روو بۆ دەستپێکردنەوە بە دانوستان لەگەڵ حەماس لەپێناو ئازادکردنی دیلەکاندا.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند گەورەترین تونێلی حەماسیان ئاشکرا کردووە کە زۆر نزیکە لە سنوری ئیسرائیلەوەو ئەوەندە گەورەیە ئۆتۆمبێل دەتوانێت تیایدا هاتوچۆ بکات.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە دوای 71 رۆژ لەشەڕ، بە شێوەیەکی سەرەتایی ئیسرائیل ئامادەیی نیشانداوە دەست بکاتەوە بە دانوستان لەگەڵ حەماس بۆ ئازادکردنی ئەو ژنە دیلانەی کە ماون.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: ناتەنیاهۆ بە بەرپرسانی وڵاتەکەی وتووە کەسوکاری کوژراوەکان سەرپشکیان کردووە بۆ ئەوەی شەڕ بەردەوام بکات، بۆیە تا لەناوبردنی حەماس شەڕ بەردەوام دەبێت.
دوای چوار رۆژ لە پچڕانی پەیوەندییەکان، وردە وردە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و تەلەفۆن گەڕایەوە ناوەڕاست و خوارووی غەزە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: دەمانزانی حەماس تۆڕێکی فراوانی تونێل و چەکی زۆری هەیە، بەڵام هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووین بتوانێت بەو شێوەیە هێرشمان بکاتە سەر.