شۆفێرى ماتۆڕسکیلێکى دیکە بریندارە

لە روداوێکى هاتوچۆدا شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەسەر رێگاى سەرەکى گوندى مێرگەسەرى ناحیەى بالیسانى دۆڵى خۆشناوەتى، روداوێکى هاتووچۆ لە نێوان دوو ماتۆڕسکیل و تاکسییەک روویدا، لە ئەنجامدا شۆفێرى یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانى لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى روویداوە، بەپێى قسەى شایەتحاڵێک کە خزمایەتى لەگەڵ ئەو شۆفێرى ماتۆڕسکیلە هەیە کە لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە، بە 964ى وت،” چوار کەس لە سەر هەردو ماتۆڕەکە بوون، سێ کەسیان بریندار بوون و یەکێکیان بەناوى (پ. م.ج)، گیانى لەدەستداوە.

وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان لەلایەن سەرچاوەیەکى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى ئەو سنورە بۆ 964، لەبارەى دۆخى تەندروستى بریندارەکانیشەوە، شایەدحاڵەکە وتى،” شۆفێرى ماتۆڕسکیلەکەى دیکە برینەکەى قورسە و دۆخى تەندروستى ناجێگیرە”.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح