لەناو شاری سلێمانی 700 مزگەوت هەیە

داهاتی ساڵانەی ئەوقافی سلێمانی نزیکەی ملیارێک دینارە

964+

پێشەوا محەمەد

داهاتی ساڵانەی موڵکەکانی ئەوقافی سلێمانی نزیکەی ملیارێک دینارە و سەرچاویەکی ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، داهاتەکە بۆ خزمەتی مزگەوتەکان بەکاردەهێندرێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی 964 کە لە ئەوقافی سلێمانییەوە دەستیکەوتووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە خاوەنی هەزار و 358 موڵکە لەگەڵ سێ باڵەخانەی شوقە.

موڵکەکان بریتین لە؛ 600 زەوی کشتوکاڵی، 280 خانوو و 478 دوکان.

لە ناوشاری سلێمانی 700 مزگەوت بوونیان هەیە و “بەردەوامیش مزگەوتی نوێ دروست دەکرێت”.

سەرچاوەیەک لە ئەوقافی سلێمانییەوە بە 964ـی راگەیاند، ئەو داهاتە دەخرێتەوە خزمەتی مزگەوتەکان و بۆیان خەرج دەکرێتەوە.

دەشڵێت، موڵکەکان دوو ساڵ جارێک پێداچوونەوە و خەمڵاندنیان بۆ دەکرێتەوە و ئەگەر کرێچییەکانی پێشتر بیانەوێتەوە هەر دەدرێتەوە بەوان.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت بوونیان هەیە و لە سێ هەزار و 800 مزگەوتیان وتاری هەینی دەخوێندرێتەوە.

کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دەکرێت بە ناوەندێکی گەشتیار...

کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دەکرێت بە ناوەندێکی گەشتیاری