نرخی نەوت - گرافیک: 964+
لەگەڵ ساڵی نوێ چ گۆڕانکاریەک روودەدات؟
نرخی نەوت گۆڕانکاری نوێی تۆمارکرد
964+
فەهمی نەبی
نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرێژەی %0.27 بەرزبوونەوی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ هەینی لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 82 سەنت بووە، بەڵام دوێنێ بۆرسەی جیهانی بە نرخی 76 دۆلار و 61 سەنت داخرابوو.
هۆکاری ئەو گۆڕانکاریە کەمە و بەرزبوونەوە رێژەییەی نرخی نەوت بۆ ئەو پێشبینیانە دەگەڕێتەوە کە ئاژانسی وزەی جیهانی کردوەیەتی، دەوترێت لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ خواست لەسەر کڕینی نەوت زیاد دەکات.
هێندە نا، نەوتی سوکی تەکساسیش بەڕێژەی %0.17 بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێکی بە 71 دۆلار و 75 سەنتە.
وەک هەمیشە کاتێک گۆڕانکاری لەبەرزبووەنەوەی نرخی نەوت روودەدات نرخی زێڕ دادەبەزێت، ئەم بەیانییە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و 35 دۆلارە.
لەماوەی ئەم مانگە نرخی نەوت لەسەرووی 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام رۆژی 30.11.2023 واتا دوو هەفتە لەمەوبەر نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەسەرووی 84 دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.