96 کەس دادەمەزرێن

لە ئیدارەی راپەڕین ژمارەیەک هەلى دامەزراندن راگەیەنرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە رێگەى ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕینەوە، 96 هەلى دامەزراندن بە شێوەى گرێبەست رادەگەیەنێت.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دامەزراندنەکە لە رێگەى ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕینەوە دەبێت و دامەزراندنەکەش بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی راپەڕین دەبێت.

‎بەپێى رێنماییەکان، دامەزراندنەکە لە چەند پسپۆڕى و ئاستى بڕوانامە دیاریکراوە و مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپه‌رین قەزاى رانیە، قەزاى پشدەر، وە سەرجەم ناحیەکانیان بێت.

پسپۆرییە داواکراوەکان بریتین لە:

– پزیشکی ڤێتەرنەری – بەکالۆریۆس 5 ساڵی : 14 کەس

– تەکنیکی بەشی کارەبا – دبلۆم : یەک کەس

– جیۆگرافی – ماستەر : یەک کەس

– زانستی جیۆلۆجی – بەکالۆریۆس : یەک کەس

– رووپێویی – دبلۆم : پێنج کەس

– ژمێریاری – بەکالۆریۆس : 10 کەس

– ژمێریاری – دبلۆم : چوار کەس

– کارگێڕی – دبلۆم : دوو کەس

– کارگێڕی – بەکالۆریۆس : شەش کەس

– کشتوکاڵ باخداری – بەکالۆریۆس : چوار کەس

– کشتوکاڵ بەروبوومی کێڵگەیی : دوو کەس

– کشتوکاڵ پاراستنی رووەک : دوو کەس

– کشتوکاڵ پیشەسازی خۆراک : یەک کەس

– کشتوکاڵ خاک و ئاو : یەک کەس

– کشتوکاڵ دارستان : دوو کەس

– کشتوکاڵ سامانی ئاژەڵ : یەک کەس

– کۆمپیوتەر – دبلۆم : شەش کەس

– یاریدەدەری پزیشکی ڤێتەرنەری – دبلۆم: حەوت کەس

– یاسا – بەکالۆریۆس : هەشت کەس

– ئامادەیی پیشەیی – ئامادەیی : یەک کەس

– ئامار – بەکالۆریۆس : یەک کەس

– ئامار – دبلۆم : دوو کەس

– ئەندازیاری IT – بەکالۆریۆس : دوو کەس

– ئەندازیاری تەلارسازی – بەکالۆریۆس : یەک کەس

– ئەندازیاری رووپێوان – بەکالۆریۆس: سێ کەس

– ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو – ماستەر : دوو کەس

– ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو – بەکالۆریۆس : دوو کەس

– ئەندازیاری شارستانی – بەکالۆریۆس : یەک کەس

– ئەندازیاری کارەبا – بەکالۆریۆس : یەک کەس

– ئەندازیاری میکانیک – بەکالۆریۆس: دوو کەس

وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە:

لە پێوەرە گرنگەکانى هەڵسەنگاندن ئەمانەن، نمرەی دەرچوون، ئەزموون، زانینی زمانی تر، کەس و کاری شەهید پلە یەک و کارى خۆبەخشى.

لینکی ناو تۆمار کردن تا یەکشەممە 17.12.2023 کاتژمێر 22:00 کراوە دەبێت.

لەرێگەى ئەم لینکەوە فۆڕمەکەت پڕبکەرەوە، بەڵام وریابە، پاش وردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، ئەگەر دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە، تەنیا یەکجار هەوڵى پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەل دەکرێتەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا: ئومێد هەیە لەبارەی دامەزراندنی سێ...

وەزیری خوێندنی باڵا: ئومێد هەیە لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ