پشووەکە موچە راناگرێت و زاخۆ ملیۆنێک دار دەبێت بە نسیبی

+964

ژووری هەواڵ

راستە دووشەممە پشووە، بەڵام وەزارەتی دارایی دەڵێت یەک دەنک خەمتان نەبێت دابەشکردنی موچە ناوەستێت و بانکەکان دەوام دەکەن.

تەنیا ئەمساڵ ئاسایش 19 جادووبازی دەستگیرکردووە، دەشڵێت هەر کەسێک جادوگەرێکی پێزانی زوو پێمان بڵێت.

وابڕوات زاخۆ سەوز سەوز دەبێت، ئەمڕۆ پرۆژەی چاندنی یەک ملیۆن دار دەستی پێکرد و بە 10 قۆناغ تەواو دەبێت.