دادگای کەلار

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە لەلایەن دادگای‌ كه‌لاره‌وه‌ فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای‌ كه‌لاره‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك، کە بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ‌‌و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه‌ تۆمەتباره‌كه‌ بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، تۆمه‌تباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێت.

سێ تۆمەتبار به‌ سێ جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

سێ تۆمەتبار به‌ سێ جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران