کێڵگەیەکی نەوت، وێنە سۆشیال میدیا
قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كان
نرخی نه‌وت یه‌ك تۆز به‌رزبووه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه نرخی نه‌وت له ئاستێكی دابه‌زیودا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
به پێی بڵاوكراوه‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74.59 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئه‌مه‌ش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 69.68 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی ئێستای نه‌وت بەراورد بە شەش مانگی رابردوو، هێشتا له ئاستێكی نزمدایه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی شاره‌زایان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه زۆریی دابیكردن و كه‌میی خواست، هه‌روه‌ها قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان، كاریگه‌ری له‌سه نرخی نه‌وت هه‌یه.