سۆنەری ژنە دووگیانەکە.
حاڵەتێکی دەگمەنی دووگیانی
منداڵێک لە دەرەوەی منداڵدان دروست بوو
964
موحسین عومەر
لە بەریتانیا خانمێکی تەمەن 37 ساڵان، دوای ئەوەی تووشی گرژبوون و ئاواسانی گەدە بووە، سەردانی پزیشکی کردووە، دواتر بۆی دەرکەوتووە 23 هەفتەیە منداڵێکی ساوای هەیە، بەڵام کێشەکە لەوە بووە، منداڵەکە لە دەرەوەی منداڵداندا دروست بووە.
پێشتر دووجار بە شێوەیەکی سروشتی دووگیان بووە و پشکنینەکانی دەریانخستووە کە ئەم کۆرپەلەیەش “ئاسایی دەردەکەوێت” و لە گەدەیدا گەشە دەکات.
کاتێک دووگیانییەکەی 29 هەفتەی تەواو بوو، ژنەکە نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا و پزیشکەکان سکیان بڕی و منداڵەکەی لەدایکبوو، بەڵام گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێریی چڕی تازەلەدایکبووان.
دایکەکە دوای 25 رۆژ لە نەخۆشخانە دەرچوو، دوو مانگیشی خایاند تا کۆرپەکەی گەڕایەوە ماڵەوە و وەک منداڵێکی ئاسایی توانیان شیری دایکی پێبدەن.