
ژمارەیەک خاوەن پێداویستیی تایبەت. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لە بارەی موچەوە
عێراق داوای زانیاری له‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی كوردستان ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كاری عێراق داوای چوار زانیاری له باره‌ی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی كوردستان ده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكرای كرد، كۆبوونەوەیەك لە بارەی داتابەیسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بەڕێوە چوو، باس لەوە كرا وەزارەتی كاری عێراقی، داوای چوار زانیاریی نوێی له باره‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی كوردستان كردووە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، بە پێی راپۆرتی لیژنەی چاودێریی عێراق و وەزارەتی كاری عێراق، چەند سەرنجێك لە بارەی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان خراونەتەڕوو.
ئه‌و داواكارییانه‌ی وه‌زاره‌تی كاری عێراق داوای ده‌كات، بریتیین له ژمارەی بایۆمەتری، ناوی مانگ و ساڵ كە كەمئەندام یەكەم موچەیان وەرگرتووە، دیاریكردنی ناوی وەرگری موچە، دیاریكردنی پێوەندیی (وكیل,، وصی، ولی مجبر، قیوم) نێوان وەرگری موچە لەگەڵ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ده‌ڵێت، داتابەیسی تەواوی موچەی خاوه‌ن پێداویسته‌كانی هەرێم لە بەردەستە، بەڵام وەزارەتی كاری عێراق داوای چوار زانیاریی زیاتر دەكات بۆ تەواوبوون و یەكخستنی لەگەڵ زانیارییە پێویستییەكانی وەزارەتی كاری عێراق.