دیمهنێكی چوونهوورهوهى قوتابیان له قوتابخانهی ( خامه)ی بنهرهتی تێكهلاو له سنوورى شهقڵاوه... وێنه: پهروهردهى شهقڵاوه
قۆناغی یەک، دوو سێ دەگرێتەوە
تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم بۆ قوتابیانی بنەڕەتی پێشخرا
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی بۆ 19ـی ئەم مانگە پێش خست و پۆلەکانی یەک و دوو و سێ دەگریتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە کرد و رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی بنەڕەتی بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 پێشدەخرێت.
پێشتر هەموو ساڵێک، وادەی بەڕێوەچوونی وەرزی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی بنەڕەتی، لە رۆژی 3ـی مانگی کانونی دووەم دەستیپێدەکرد.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، “لەسەر رەزامەندیی وەزیری پەروەردە، ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەمی وەرزی یەکەم پۆلەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەم)ـی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024، بڕیارمان دا بە هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم لە سەرجەم قوتابخانەکان لە رۆژانی 19-20 و 21ـی 2023 ئەنجام بدرێت”.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دەسەڵات دەدرێتە پەروەردەی قەزاکان بۆ ئەو قوتابخانانەی زمانی خوێندنیان سریانییە، دەتوانن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە گوێرەی بۆنەکانیان بگونجێنن، بە مەرجێک خشتەی تاقیکردنەوەکانیان لە 15-01-2024 تێپەڕ نەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی 13ی ئەیلولەوە دەستپێکردنی دەوامی خوێندنی راگەیاندووە، لە هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەردەوامە، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بایکۆتە.