"پلەی گەرمی دەبێت 1.5 بێت"

لە لوتکەی کۆپ28 ناکۆکی لەسەر “پشتنەبەستن” بە سووتەمەنی دروستبووە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەهۆکاری ئەوەی بڕگەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی نەوت لە پرۆژەکە دەرهێندراوە ئوسترالیا، ئەمریکا و بەریتانیا رێکەوتننامەی کەشوهەوا واژۆ ناکەن، ناکۆکیش لەسەر میکانیزمی پشت بەستن بە سووتەمەنی دروستبووە.

زیاتر لە 100 وڵات لە ئێستاوە پشتگیری لە کۆتاییهێنان بە قۆناغ بە قۆناغی سووتەمەنی بەردین دەکەن، بەڵام روون نییە رێککەوتنی کۆتایی Cop28 داوای ئەمە دەکات یان رێکارێکی لاوازتر پێشنیار دەکات، پێگەی گاردیان ئەوەی نوسیوە، یەکێک لەو پرسانەی کە لە لوتکەکەدا بە توندی شەڕی لەسەر کراوە دەستبەرداربوونی سووتەمەنییە کە قەیرانی گەورەی ژینگەیی دروستکردووە.

سەرۆکی لوتکەی Cop28، سوڵتان ئەلجابر، بانگەشەیە ئەوە دەکات، “هیچ زانستێک” نییە کە ئاماژە بەوە بکات کە قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە سووتەمەنی بەردینی پێویستە بۆ سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهان بۆ پلەی گەرمی 1.5، لەبەرامبەر پشت بەستن بە وزەی نوێبوەوە.

هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوایە ل...

هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوایە لە دوبەی

هەروەها ئەلجابر وتی، قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە سووتەمەنی بەردینی رێگرە لەبەردەم گەشەپێدانی بەردەوام، “مەگەر بتەوێت جیهان بگەڕێنیتەوە ناو ئەشکەوتەکان”، زانایان دەڵێن، ئەو لێدوانانە “بە شێوەیەکی ناباوەر نیگەرانکەر بوون” و لەگەڵ هەڵوێستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسدا ناکۆکە.

گۆتێرێس رۆژی هەینی بە نوێنەرانی Cop28ی راگەیاند: دەرئەنجامەکە روونە، پلەی گەرمی زەوی لە سنووری 1.5 تەنها لەو کاتەدا دەکرێت کە لە کۆتاییدا واز لە سووتاندنی هەموو سووتەمەنی بەردینی بهێنین.

پڕۆفیسۆر سێر دەیڤید کینگ، سەرۆکی گروپی راوێژکاری قەیرانی کەشوهەوا و سەرۆکی پێشووی راوێژکاری زانستی بەریتانیا بە گاردیان-ی وتووە، “سەرسوڕهێنەرە گوێبیستی سەرۆکی Cop28 دەبین، کە بەرگری لە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی دەکات، حاشا هەڵنەگرە کە بۆ سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهان بۆ 1.5 گەرمی دەبێت هەموومان بە خێرایی دەردانی کاربۆن کەم بکەینەوە و لە دوایین ساڵی 2035دا بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی پێبهێنین”.