فایلی ئەمنی و دارایی و ئابووری
سودانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و دارایی هه‌رێم بە پێکەنینەوە دەرکەوت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌م ئێواره “دووشه‌ممه 11.12.2023” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی جیاواز كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات شیخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یاندراوی نووسینگه‌كه هاتووه، “بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستانی عێراق تاوتوێ کرا، هەروەها کۆمەڵێک فایلی ئەمنی و دارایی و ئابووری تاوتوێ کرا، ئەمە جگە لەوەی باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو”.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “لە کۆبوونەوەکەدا زیادکردنی هەماهەنگی نێوان ناوەند و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە دەروازە سنوورییەکان، یەکخستنی سیاسەتی گومرگی، یاسای پاراستنی بەرهەم، لە پێناو گەیشتن بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات و گەلەکەی باسی لێوه‌كراوه”.
شاندی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ گه‌یشتنه به‌غدا.