لە خانەی بەساڵاچووان
ژمارەیەک پزیشک چارەسەری ددانی بەساڵاچووانی سلێمانی دەکەن
964+
ژووری هەواڵ
تیمێکی پزیشکی ددان نێردراون بۆ خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی و ئاگاداری رەوشی تەندروستی ئەو کەسانە دەبن، کە لەوێ دەمێننەوە.
تیمەکە لە 12 پزیشک پێکهاتوون، کە لە هەردوو سەنتەری پیرەمێردی ددان و سەنتەری شۆڕشی ددان کار دەکەن، ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیشیان لەگەڵدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە، د. نەریمان ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی ددان لە تەندروستی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا پشکنینیان بۆ 20 بەساڵاچووی خانەکە کردووە، زۆربەیان پێویستیان بە تاخمی ددان هەیە و بەبێ بەرامبەر بۆیان دروستدەکەن.
“بەشێک لە بەساڵاچووان پێویستیان بە پڕکردنەوەی ددان هەبوو، بەشێکی دیکەشیان پاککردنەوەی ددانیان پێویست بوو، زۆربەشیان دەبێت تاخمی دانیان بۆ دابنێین”، د، نەریمان ئەحمەد وای وت.
رۆژانە چوار بەساڵاچوو دەچنە سەنتەری پیرەمێردی ددان و سەنتەری شۆڕشی ددان، ئەوەی پێویست بێت بۆیان دەکرێت.