پێشتر ئه‌و پڕۆژانه‌ى لێ نه‌بووه
سێ پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له قه‌ڵادزێ جێبه‌جێ ده‌كرێن
964+
محەمەد عەلی ــ پشدەر
له قه‌ڵادزێ رەزامەندی سێ پڕۆژەی كەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنەران دراوه، كه بریتین له دروستكردنی تاقیگەی پشكنینی ئۆتۆمبێل و نەخۆشخانەی تایبەت و پڕۆژەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی خوێندنگەی تایبەت.
ئارام محه‌مه‌د، سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ بە 964ـى وت، دوای هەوڵ و ئاسانکاری بۆ وەبەرهەمێنەران بڕیاری ئه‌و سێ پڕۆژەیە دراوه، كه تا ئێستا لە پشدەر نەبوون.
وتیشی “دوو له‌و پڕۆژانه ده‌ست به كارى دروستكردنیان كراوه، تاقیگەی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە قۆناغی یەکەمدایە و نەخۆشخانە ئەهلییه‌كه‌ش لە چەند مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پڕۆژەی کۆمەڵگەی خوێندنگەی تایبەتیش، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەویش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، ئه‌وان زەوی پێویستیان بۆ دابین کردوون وەک کارئاسانی بۆ تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە، ده‌شڵێت “ژماره‌یه‌كی باش لە هەلی کار دەڕەخسێت و چیتر خه‌ڵكى قه‌ڵادزێش پێویستى به‌وه نابێت بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه سه‌ردانى شوێنه‌كانى دیكه بكه‌ن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن