رێكخراوێكی ژینگه‌یی ستایشی ده‌كات
جوتیاره‌كه‌ى كرپچنه بۆ یه‌كه‌مجار “كه‌نگر”ى چاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شێخ جه‌مالى كرپچنه، وه‌ك یه‌كێك له جوتیاره ناوداره‌كانى هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له گونده‌كه‌ى “كه‌نگر”ى چاند و ده‌ڵێت “به‌هۆى قڕكردنى گژوگیاوه كه‌نگر له‌ناو چووه”.
كه‌نگر وه‌ك خواردنێكی رووه‌كى و گیایی به‌هاری، له زه‌ویه دێمی و ناو ده‌غڵ و دان و خاكى چیاكان بە شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه سه‌رده‌رده‌هێنێت و له ناندێنی ماڵه‌كانیشدا به چه‌ندین شێواز وه‌ك خواردن ئاماده ده‌كرێت.
تۆوى كه‌نگر به وشككراوى وه‌ك چه‌ره‌زات به‌كارده‌هێندرێت و نرخى هه‌ر كیلۆیه‌كی له بازاڕدا به ئاماده‌كراوى به نزیكه‌ى 25 هه‌زار دیناره.
ئه‌م جوتیاره له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 60 كیلۆ كه‌نگرى كوردى چاندووه و ده‌شڵێت، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه خواستێكی زۆرى له‌سه‌ره.
شێخ جه‌مال، باس له‌وه ده‌كات، بە هۆی بەکارهێنانی قڕکەری قه‌ڵاچۆکردنی گژوگیاوە لەلایەن جوتیارانەوە لە کێلگەکاندا، که‌نگر نەماوە، بۆیه ئه‌و كاره‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه كوردییه له‌ناو نه‌چێت.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه، له نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌م كاره‌ى شێخ جه‌ماله، به 964ـى وت، له هه‌رێمى كوردستاندا كه‌نگر به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، بۆیه ئه‌و كاره‌ى ناوبراو خزمه‌تێكی زۆرى ژینگه ده‌كات.
وتیشی “كه‌نگر وه‌ك سامانێكی نیشتمانییه و پێویسته به گرنگ و بایه‌خه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت”.
ره‌خنه‌ى له‌و جوتیارانه‌ش گرت كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كى له كاتى رشاندنى دار و دره‌خته‌كان به ماده‌ى قڕكه‌ر، به‌شێكى زۆرى گژوگیایان له‌ناو بردووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێشتر ته‌نیا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم به تایبه‌تیش له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌نگر به‌رهه‌م ده‌هات و بۆ بازاڕه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێڕاقیش دەنێردرا، كه‌چی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رهه‌مى كه‌نگر به‌ره‌و نه‌مان و له‌ناوچوون ده‌چێت.