چوارشەممە بەفر و باران دەبارێت
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
سبەی چوارشەممە، 4ـي كانوونی یەكەم، شەپۆلێكی سەرما روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر لە ناوچە شاخاویيەكان دەبارێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “بەهۆی كاریگەریي نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، كە روو لە بەشەكانی باشووری عێراق دەكات، شەپۆڵێكی باران بارین روو لەم ناوچەیە دەكات، كاریگەريی ئەم شەپۆڵە درێژ دەبیتەوە بۆ سەر بەشێك لە هەرێمی كوردستان و رۆژی چوارشەممە باران دەبارێت.
سەرەتا لە پارێزگای هەڵەبجە و دواتریش لە پارێزگای سلێمانی و پاشانیش هەموو كوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵیدا هەوایەكی سارد روو لە كوردستان دەكات.
شەپۆلەكە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە كۆتايی دێت وئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویيەكانیش هەیە.
هاوكات بههۆی ئهو شهپۆڵه سهرمایه، پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاویەكان نزم دەبێتەوە بۆ یەك پلەی سیلیزی، لە ناو شارەكانیش بەم شێوەیە دەبێت: لە هەولێر پلەی گەرما حەوت پلەیە و لە سلێمانی سێ پلەیە، لە هەڵەبجە یەك پلە دەبێت و لە دهۆكیش پلەكانی گەرما بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە.