ئەو باڵەخانەیەی لە سۆران شەوی هەینی ئاگری گرت. وێنە: 964+
چاوەڕێی لیژنەی لێکۆڵینەوەن
داوا ده‌كرێت هه‌موو راستییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی سۆران ئاشكرا بكرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاشكرای كرد، داوایان كردووه ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی سۆران وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بداته‌وه و باوه‌ڕپێكراو بێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له بۆنه‌یه‌كدا و له وتارێكدا وتی، “پێویستە ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەکەی سۆران باوەڕپێکراوبێت و وەڵامی هەموو پرسیارەکان بداتەوە”.
وتیشی، داوامان لە سەرۆکی لیژنەکە کردووە زۆر شەفافانە کاری خۆی بکات و لە هەر شوێنێک کەمتەرخەمییان بەدی کرد، لە راپۆرتی خۆیاندا ئاماژەی پێ بکەن. پێویستە هەموو راستییەکان ئاشکرا بکرێت”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، دەبێت ئەنجامی راپۆرتی ئەو لیژنەیەی پێکهێندراوە، تەواو باوەڕپێکراو بێت و وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی تێدابێت کە لە لەلایەن خەڵک بە گشتی و هاوڵاتیانی ئیدارەی سۆران بە تایبەتی دروست بوون،
“ئەمە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت”، ئه‌مه قسه‌ی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیبه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌وان له به‌رپرسیاریه‌تیی راناكه‌ن و له سه‌روماڵی ئه‌و خه‌ڵكه به‌رپرسن، كه له ئیداره‌ی سۆران ده‌ژین.
شەوی هەینیی رابردوو 8.12.2023 ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گه‌ڕه‌كی جوندیانی ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هه‌ڵگیرسا و به‌هۆیه‌وه 14 کەس گیانیان لەدەست دا و حه‌وت كه‌سیش بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كه لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێندرا و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كرێت.