چی روویداوە؟

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌ نێوان ئه‌نچیلۆتی و مۆدریچ به‌ڕێوه‌چوو

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یاریی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید و ریال بێتیس، كه‌ به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات، له‌ كاتی گۆڕینی له‌ یارییه‌كه‌دا، لوكا مۆدریچی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید به‌ توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، جیا له‌وه‌ش به‌ شه‌ق له‌ بوتڵی ئاو و ئه‌و شتانه‌ی دا، كه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌می.

تۆڕی دیفێسنا سێنترالی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای یارییه‌كه‌ راسته‌وخۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ مۆدریچ كۆبووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆچی توڕه‌ بووه‌.

مۆدریچ به‌ ئه‌نچیلۆتی راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ خۆی توڕه‌یه‌، چونكه‌ به‌ ئاستێكی باش یاریی نه‌كردووه‌ و هه‌ڵه‌ی زۆری كردووه‌.

هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ بڕیاری راهێنه‌ره‌كه‌ی توڕه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وی له‌ یارییه‌كه‌دا هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ریال مەدرید لە سێیەم گرێبەست نزیکدەبێتەوە

ریال مەدرید لە سێیەم گرێبەست نزیکدەبێتەوە