باڵندەى کێویان راو کردبوو
سێ راوچى دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە ناحیەى ئاغجەلەر، سێ کەس بە تۆمەتى راوکردنى باڵندەى کێوى دەستگیرکران.
لە گوندەى کۆزە بۆرە، لە سنورى ناحیەى ئاغجەلەر، لەلایەن مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر، سێ کەس بە تۆمەتى راوکردنى باڵندەى کێوى دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، تۆمەتبارەکان شەش باڵندەى کێوی لە جۆرى سوێسکەیان، راو کردبوو.
جگە لە دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکان و کردنەوەى پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆیان، ئەو ئامێرانەى بۆ راوکردن پێیان بووە دەستى بەسەرداگیراوە.