وێنەی خانمە چینیەکە پێش و دوای نەشتەرگەریەکە. وێنە:the sun
دایکی دوو منداڵە
نەشتەرگەرییەکی دەگمەن ئەم خانمەی راستەڕێ کرد
موحسین عومەر
ژنێکی چینی تەمەن 37 ساڵان، کە ماوەی 26 ساڵە بە کێشەیەکەوە دەناڵێنێت، ئەویش بریتی بوو لەوەی سەری بە پلەی 180 چەمابووەوە و هەرگیز نەیدەتوانی پێشی خۆی ببینێت، بەڵکو سەری رووی لە دواوە بوو.
ژیان بۆ ئەو خانمە زۆر سەخت بووە، چونکە ئەو دایکی دوو منداڵە و جگە لە خۆی ئەرکی بەخێوکردنی ئەوانیشی لەسەرە، بۆیە چارەسەری کێشەکەی بە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و پەرجۆ (موعجیزە) ناودەبرێت.
دوای چەند نەشتەرگەرییەکی گەورە پزیشکەکان توانییان دووبارە ئەو خانمە راستەڕێ بکەنەوە و سەری بگەڕێننەوە شوێنی خۆی، بەمەش هەم جەستەی رێک بووەوە، هەم باڵای لە 120سم بۆ 160سم درێژ بوو.
نەشتەرگەری و گۆڕانکاری ژیانی ئەم خانمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی داوەتەوە و ئەو ئێستا ڤیدیۆکانی خۆی پێش و دوای نەشتەرگەریی بڵاودەکاتەوە و خۆشحاڵی خۆی بە چارەسەربوون و رزگاربوونی لەو دۆخە دەردەبڕێت.