لەبەردەم کارگێڕی یانەکە بارگرژی دروست بووە

هەولێر دۆڕا و جەماوەرەکەی ناڕازین

964+

ژووری هەواڵ

لەناو یاریگای خۆی یانەی هەولێر رووبەڕووی دۆڕانێکی قورس بوویەوە بەرامبەر یانەی قوە جەویە، جەماوەری یانەی هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن و لەبەردەم کارگێڕی یانەکە بارگرژی دروستبووە.

لە گەڕەی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر دووچاری شکست هات و تەنیا توانی یەک گۆڵ تۆمار بکات، لەبەرامبەردا یانەی قوە جەویە چوار گۆڵی تۆمارکرد.

دوای یاریەکە هاندەرانی هەولێر ناڕەزاییان دەربڕی و لە دۆخی یانەکەیان نیگەرانن، 964 زانیویەتی لەبەردەم کارگێڕی یانەکە بارگرژی دروست بووە وهێزە ئەمنییەکان لەوێن.

قوە جەویە بە ئاسانی لە هەڵبژاردەی هەولێری بردەوە

قوە جەویە بە ئاسانی لە هەڵبژاردەی هەولێری بردەوە