تورشیاتی خراپبووی ئامادەکردبوو بۆ فرۆشتن

ئاسایشی هەولێر کارگەیەکی تورشیاتی داخست

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی هەولێر دەستیانگرتووە بەسەر کارگەیەکی تورشیات کە تورشیاتی خراپبووی ئامادەکردبوو بۆ فرۆشتن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هەماهەنگیان هەبووە لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی تورشیات کە تورشی خراپبووی کۆگاکردبوو.

لەو ڤیدیۆیەی ئاسایش بڵاویکردووەتەوە دەیان بەرمیلی پڕ تورشیات دەردەکەون کە بە ئاشکرا دیارە کەڵکی خواردن نەماون و کەڕوویان کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ئاسایش ئەو کارگەیە رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر و داخراوە.

لە کۆتا رۆژەکانی رەمەزان ویستویانە تورشیات و خورمای خر...

لە کۆتا رۆژەکانی رەمەزان ویستویانە تورشیات و خورمای خراپبوو بفرۆشن