ریال لەسەر هێڵە

ده‌یڤیز داوای پاره‌ی زیاتر ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤیز یاریزانی بایرن میونشن، خۆی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی گران كردووه‌ و داوای پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌ تا هاوینی 2025.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌یڤیز داوای موچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات، یانه‌كه‌شی 12 ملیۆنی بۆ داناوه‌، بۆیه‌ رێكناكه‌ون.
مه‌له‌سه‌كه‌ دیاره‌ چییه‌، یانه‌ی ریال مه‌درید خۆی خۆش كردووه‌ ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤیز بباته‌ ریزه‌كانی له‌ هاوینی داهاتوو به‌ كه‌مترین تێچوو، یاریزانه‌كه‌ش حه‌زی له‌ ریال.
رۆژنامه‌ی AS ی ئیسپانی ئاشكرای كرد، ریال مه‌درید خۆی ئاماده‌كردووه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ بكات.

هێشتا دیار نییه‌ ده‌یڤیزی كه‌نه‌دی و بایرن چۆن رێكده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌وه‌ روونه‌ یاریزانه‌كه‌ داوای پاره‌یه‌كی زۆرتر ده‌كات.

بایرن میونشن ده‌ستبه‌رداری پاڤارد بوو

بایرن میونشن ده‌ستبه‌رداری پاڤارد بوو