جواو فیلیکس. فۆتۆ: ئاژانسەکان
یاریزانێکی پرێمەرلیگ
جواو فیلیكس حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ كێ یاریی بكات؟
964+
سۆما حه‌كیم زاده
جواو فیلیکس هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا دڵنیا نییە لەوەی لە وەرزی داهاتوو لە بارسا ده‌مێنێته‌وه، بەڵام یاریزانیکی هەڵبژاردووه، کە ئارەزووی ئەوە دەکات هاوڕێی بێت لە بارسێلۆنا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سپیلەر تیڤی، فیلیکس روونیکردەوە حەز دەکات لەگەڵ ئەستێرەی لیڤەرپوول دۆمینیک سۆبۆسلای یاریی بكات.
جواو ده‌ڵێت، یاریكردنی ئه‌م یاریزانه‌م به دڵه و پێم وایە دەتوانێت رۆژێک لێرە یاریی بکات.
جواو به خواستن له ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه روویكردووه‌ته بارسێلۆنا و هێشتا دیار نییه ده‌مێنێته‌وه یان ده‌ڕوات.