هێشتا ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە

لە کۆڕی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر لەناحیەی کۆڕێی سنووری قەزای پیرمام تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە و ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە.

سەرچاوەیەکی هێزە ئەمنییەکان لەو سنوورە بە 964ی وت، تەرمی ئەو پیاوە لەنزیک تۆنێلی پیرمام بەدیوی ناحیەی کۆڕێ دۆزراوەتەوە و ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە، چونکە هیچ ناسنامەیەکی لانەبووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، تەرمی ئەو هاوڵاتییە هیچ ئاسەوراێکی فیشەک یان رووداوی هاتوچۆی بەسەر جەستەیەوە دیارنییە، بەڵام گومان دەکرێت خنکێندرابێت، ئەمەش تەنیا گومانە و پشتڕاست نەبووەتەوە.

تەرمی پیاوێک لە ناو هۆتێلێکی زاخۆ دۆزرایەوە

تەرمی پیاوێک لە ناو هۆتێلێکی زاخۆ دۆزرایەوە