ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردبوو

کێشەی ئاوەڕۆی ناحیەی هەڵشۆ چارەسەر کرا

964+

محەمەد عەلی – ناحیەی هەڵشۆ

کێشەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی ناحیەی هەڵشۆ چارەسەر کران و ئەو رێگایانەش کە ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ هاوڵاتیان دروستکردبوو چاککران.

دواین جار بڕی 42 ملیۆن و 127 هەزار دینار بۆ کۆنکرێتکردنی زیاتر لە دوو هەزار مەتر چوارگۆشە لە گەڕەکانی ناحیەکە خەجکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.12.2023، بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەڵشۆ بە 964ـی وت،”کۆڵان و گەڕەکەکانی ئاشیزادە زۆر خراپ بوون، “ئاوەڕۆیان نەبوو، لە زستاندا ئاوێکی زۆر کۆدەبووەوە لە شەقامی سەرەکی هەڵشۆدا، ئەمە ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردبوو، مەترسیش بوو بۆ چەند ماڵێک”.

پرۆژەکان لەسەر بودجەی شارەوانی هەڵشۆ جێبەجێدەکرێن.

ناحیەی هەڵشۆ، زیاتر لە 1000ماڵ دەبێت و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 15 هەزار کەس دەبێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

دانیشتوانی شێخ ئاودەڵان داوای چاککردنی رێگاکەیان دەکە...

دانیشتوانی شێخ ئاودەڵان داوای چاککردنی رێگاکەیان دەکەن