بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کۆیە - پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک
تێچووی 50%ـی حەج دەدات
تەندروستیی کۆیە: هەر کارمەندێک دەیەوێت ببێتە هاوەڵی حاجیان پێمان بڵێ
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە، هەرکامیان بیەوێت ببێتە هاوەڵی حاجیان ئەوا رۆژی یەکشەممە ئامادە بێت، چونکە تیروپشک رادەکێشرێت.
هاوەڵییەکە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستییە بە حاجیان لە وادەی حەجکردندا و هەرکەسێک بچێت تێچووی 50%ـی حەجی لەسەر هەژمار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 6.12.2023 بڵاوی کردووەتەوە، یەک کارمەند لە رەگەزی نێر دەستنیشان دەکرێ لەگەڵ کارمەندێکی یەدەگدا.
لە مەرجەکانی بەڕێوەرایەتییەکەدا هاتووە، ئەو کارمەندەی داوا پێشکەش دەکات نابێت پێشتر حەجی کردبێت و دەبێت کارمەندەکە میلاکی هەمیشەیی بێت و لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە ئامادەیی تەواوی هەبێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی.