ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
سێ تەوەر
ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێم پرسی موچه و كاره‌با تاوتوێ ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەش، پرسی بەشە بودجە و موچەی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هەرێم ده‌بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 6.12.2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ ده‌بێته‌وه و سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی باسوخواسی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن، یه‌كه‌میان گفتوگۆ لە بارەی دواپێشهاتی بەشەبودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش دوای دواسەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەشدا، پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان و راسپاردە و چارەسەرەکان ده‌خرێنه‌ڕوو.
فه‌رمانگه‌كه زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.