حاسڵاتی ئێوارە

حەماس سیخوڕی بەهێزی لە ناو ئیسرائیلدا هەیە

964+

ژووری هەواڵ

رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردەوە: بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانن لەهەڵوێستی بایدن سەبارەت بە هێرشی حوسییەکان، دەڵێن نابێت ئەوەندە بێ دەنگ و بێ کاردانەوە بین.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت: گومانمان کردووە کە حوسییەکانی یەمەن بەنیازبن سوود لە بارودۆخەکە ببینن، بۆیە کەشتییەکی سەربازی گەورەمان ناردووەتە کەنداو.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئەمڕۆ لە شەڕەکەی لەگەڵ حەماس سێ سەرباز و دوو ئەفسەری کوژراون، میدیای ئیسرائیلی دەلێت هەموویان لە باکووری غەزە کوژراون.

ناوەندە ئیسرائیلییەکان دەڵێن حکومەتی ئەو وڵاتە تووشی قەیرانێکی گەورەی نەمانی دەستی کار بووە، چونکە 30 کرێکاری بیانی لەو وڵاتە کاردەکەن، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە نزیکەی 10 هەزاریان ئیسرائیلیان جێ هێشتووە.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە حەماس لەناو ئیسرائیلدا سیخوڕی زۆر بەهێزی هەبووە، رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئیسرائیل نەخشەی زۆر وردی سەربازگەکانی خۆیان لای حەماس دۆزیوەتەوە، بەهۆی ئەوەوە دڵنیابوون کە سیخوڕێک دزەی بەو وردەکارییانە کردووە.

کەناڵی 12 ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کردووە ئەو مووشەکانەی ئەمڕۆ لەغەزەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون یەکێکیان لە عەسقەلان راستەوخۆ بەر بینایەک کەوتووەو بریندار هەیە.