نەخۆشخانەی پار ا
کێشەکانتان لە رێگەی 964 چارەسەر بکەن
مۆلیدەکەی نەخۆشخانەی پار خانوو بە خەڵکی گەڕەکەکە دەفرۆشێت
ژووری هەواڵ
ئەو ماڵانەی کە کەوتوونەتە دەوروبەری نەخۆشخانەی پار لە هەولێر، حاڵیان بە دەست مۆلیدەی نەخۆشخانەکەوە شڕە و دەڵێن ئیسراحەتمان نەماوە.
خەڵکی ئەو گەڕەکە یاداشتێکیان داوە بە پارێزگاری هەولێر و کۆپییەکیان بۆ 964 ناردووە، تێیدا نووسیویانە ”چەند ساڵێکە ئەم کێشەیە هەیە، ئیسراحەتمان نەماوە، نە دەتوانین لە حەوشە دابنیشین، نە دەرگا و پەنجەرە بکەینەوە”.
خەڵکە هەراسانەکەی دەست مۆلیدەکەی نەخۆشخانەی پار دەڵێن، وایان لێهاتووە خانووەکانیان بفرۆشن، بەڵام بەهۆی خراپیی وەزعەکەوە کەس لێیان ناکڕێت، کار گەیشتووەتە ئەوەی ” ژاوەژاوەکە کاریگەری خراپی لەسەر قوتابخانەیەک هەبووە، کە لە نزیک مۆلیدەکەیە، شووشەی پەنجەرەیان کردووەتە سێ چین، بەڵام بە داخەوە هەر لە ئازاردان”.
نەخۆشخانەی پار یەکێکە لە نەخۆشخانە گەورە و دیارەکانی هەولێر، لەسەر شەقامی شەست مەترییە و لە گەڕەکی مامۆستایانە، ژمارەیەکی زۆری ماڵی بە دەورەوەیە، زۆربەیان دەکەونە پشتی نەخۆشخانەکەوە.
964 گلەیی خەڵکی ئەم گەڕەکە دەگەیەنێتە پارێزگاری هەولێر و وەڵامەکەی وەردەگرێتەوە.
ئێوەش ئەگەر سکاڵا و گلەیی، یان داوا و پێشنیارتان هەیە بۆمان بنوسن، خەمتان نەبێت جوابەکەی وەردەگرین.
ئەم ژمارەیە وەتساپ و تێلیگرام و ڤایبەری لەسەرە، لێرە بۆمان بنوسن:
07700990964