نەورۆز باش یاریی کرد

زاخۆ لە نەورۆزی بردەوە و چوار پلە چووە پێشەوە

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی زاخۆ لە یانەی نەورۆزی بردەوە.

ئەمڕۆ 4.12.2023 یانەی زاخۆ لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عیراق، میوانداری یانەی نەورۆزی کرد و لە ئەنجامدا زاخۆ بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز هێرشی زۆریان بۆ سەر گۆڵی یەکتر ئەنجام دا، بەڵام هیچیان نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.

لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی دووەم، هەردوو یانە زۆر بەهێز گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 47 هێرشبەری یانەی زاخۆ گوستاڤۆ هێنریک توانی سوود لە هەڵەیەکی بەرگریکارانی نەورۆز ببێنێت و گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەکەی تۆماربکات.

بەر لە کوتایی هاتنی یارییەکە، راهێنەری یانەی نەورۆز گۆڕانکاری زۆری کرد تا وای لێهات کۆنتڕوڵی یارییەکە هەموو کەوتە دەست یانەی نەورۆز، بەڵام بەرگریکارانی زاخۆ توانیان گوڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵێنەوە و یاریی بە ئەنجامی یەک بە چنە بۆ زاخۆ کوتایی هات.

موهەیمن سەلیم، هێرشبەری یانەی زاخۆ بە 964ی وت: “سوپاسی جەماوەری زاخۆ دەکەم بە جوش و خڕۆشەوە یاریگەیان پڕکردبوو، ئەوان هۆکاری راستەقینەی سەرکەوتنەکەمانن”.

بەم ئەنجامە زاخۆ بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندیی دوازدەوە گەیشتە هەشتەم و نەورۆزیش لە ریزبەندی پێنجەمە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی زاخۆ قەرەبووی جەماوەرەکەی دەکاتەوە

یانەی زاخۆ قەرەبووی جەماوەرەکەی دەکاتەوە