"مەترسی دروست کردووە"

بنگرد نەخۆشخانەکەی داتەپیوە و بە تەل دەیپارێزن

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

نەخۆشخانەی بنگرد بە هۆی رۆچوونی زەوییەکەیەوە لە چەند ژوور و بەشێکییەوە درزی بردووە و دیواری حەوشەکەشی کە رووخاوە، بە تەل پەرژینیان کردووە.

نەخۆشخانەکەی بنگرد، تاکە ناوەندی تەندروستییە لە ناوەندی ناحیەکە و هاوڵاتیانیی سنوورەکە بۆ چارەسەری برین و پێویستییە تەندروستییەکان رووی تێدەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.12.2023، بارزان سدیق لێپرسراوی مەڵبەندی تەندروستی بنگرد بە 964ی وت، “بینای نەخۆشخانەکەمان بەهۆی رۆچوونی زەوییەکەی چەندین درزی تێدا دەرکەوتووە، کە مەترسی هەیە بۆ کارمەندان و ئەو هاوڵاتییانەی سەردانمان دەکەن، هەروەک دیواری دەرەوەی نەخۆشخانەکە بەشێکی رووخاوە”.

بنگرد و 45 گوندەکەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەیان نییە

بنگرد و 45 گوندەکەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەیان نییە

بەوتەی ئەو بێت، ئەو بەشە دیوارەی رووخاوە بۆ پاراستنی لە سەگ و ئاژەڵی بێلانە، بە تەل پەرژینیان کردووە و “چەندینجار نووسراویان کردووە و سەروی خۆیان ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی تا ئێستا گرفتەکانیان بۆ چارەسەر نەکردوون”.

ناحیەی بنگرد سەر بە قەزای دوکانە لە پارێزگای سلێمانی، دانیشتووانەکەی زیاترە لە نۆ ھەزار کەس و لە 36% سنووری قەزای دوکان پێکدەھێنێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا