یەک تا چوار ملیۆن دینارە

سزای سەرپێچی بەنزینخانەکان دیاریکرا

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی ژینگەی هەرێم سزای سەرپێچی بەنزینخانەکانی دیاریکرد، کەمترین سزا ملیۆنێک و زۆرترین چوار ملیۆنە.

بە پێی ئەو لیستەی 964 لە دەستەی ژنگەی هەرێمەوە دەستی کەوتووە، دیاریکردنی سزاکان بە پێی رێنمایی ژمارە 3ـی ساڵی 2023ـیە کە دەستەکە بۆ بەدواداچوون بۆ سەرپێچییە ژینگەییەکان دەریکردووە.

بە پێی لیستەکە بێت، ئەگەر بەنزینخانەیەک رەزامەندی ژینگەیی نەبوو لەنێوان دوو تا چوار ملیۆن دینار سزاکەیەتی، ئەگەر مۆلیدەکەی دووکەڵ بکات یان ژاوەژاو بکات یەک تا سێ ملیۆن و ئەگەر ناو بەنزینخانەکەش بە پاشماوەی شل پیس بێت ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

لە سزاکانی تردا هاتووە، ئەگەر بەنزینخانەیەک شوشتنگەی هەبێت و یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆی نەبێت سلێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەگەر ئەگەر سەوزایی نەبوو و لەبری سەوزاییشی نەکردب و یەک تا سێ ملیۆن دینار و ئەگەر دەورەبەری مۆلیدەکەشی بە گازوایل و رۆن پیس بووبێت ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

“لیژنەکان لە سەرجەم فەرمانگەکانی ژینگە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە وردی ئەو رێنماییە جێبەجێ دەکەن و هەر بەنزینخانەیەک یەکێک لەو سەرپێچییانەی هەبێت راستەوخۆ سزا دەدرێت”، ئەوە قسەی رەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەیە بۆ 964.

دەشڵێت، ژینگەی هەرێم پێویستی بەوەیە هەمووان بە بایەخەوە لێی بڕوانن و سەرپێچییەک ئەنجام نەدەن هێندەی تر ببێتە هۆکاری پیسبوونی.

بەنزینخانەیەک بە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار سزا درا

بەنزینخانەیەک بە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار سزا درا