سبەی لە هەولێر یاریی دەکەن
ئه‌یوب ئۆدیشۆ بۆ 964: له چامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو
+964
هێژا خەسرەو – هەولێر
سبه‌ی یانه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی دوایاریی خۆی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا له هه‌ولێر ده‌كات، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش به 964ی راگه‌یاند، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو
سبەی دووشەممە كاتژمێر 03:00ی ئێواره لە گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یانەی قوە جەوییەی عێراق لە یاریگه فرانسۆ هەریری له هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئەجمه‌کی ئوزباکستانی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێر کۆبوونەوەی هونەری بۆ هەردوو یانە کرا، هەردوولا لەسەر تەواوی وردەکارییەکان رێککەوتن و درێسەکانیشیان نمایش کرد، كه جه‌وییه به درێسی شین و ئه‌جمه‌ك به درێسی سپی هێڵداری خۆڵه‌مێشی یاریی ده‌كات.
ئه‌یوب ئۆدیشۆ: به‌رامبه‌ر ئیتیحاد و سپاهان باش بووین
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ راهێنه‌رانی هه‌ردوو یانه به‌ڕێوه‌چوو، ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری قوە جەوییە لە کۆنگرەکەدا ئامادەیی تەواوی تیپەکەی بۆ یارییه‌كه راگەیاند و وتی: هیچ پێکانێکمان نییە، بەڵام نازانم پێکهاتەکەم بۆ یارییەکە چۆن دادەنێم.
لە کۆنگرەکەدا پەیامنێری 964 پرسیاری لە ئۆدیشۆ کرد، سه‌باره‌ت به ئاستی تیپه‌كه‌ی له خوله‌كه‌دا، راهێنەری جەویە لە وەڵامدا وتی: لەگەڵ سپاهان و ئیتیحاد باش بووین، بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو، هۆکارێکی دیكه‌ش هەبوو، كه ماوەی مەشق و راهێنانمان کەم بوو، بۆ یارییەک گەشتمان دەکرد تا دەگەڕاینەوە فریای راهێنانی پێویست نەدەکەوتین، ئەمە کێشە بوو بۆ ئێمە.
قسەیەک هەبوو سەبارەت بەوەی یاریزانانی قوە جەویە بوونەتە دوو بەرە، 964 بەدواداچوونی وردی بۆ ئەم بابەتە کرد و بە تایبەت لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ قسە كرا، ئەو راهێنەرە سەبارەت بەم بابه‌ته وتی: دوو بەرەین، بەڵام خۆم داوام لە راهێنەری توانای جەستەیی کردووە، ئەویش بۆ ئەوەی ئەو یاریزانانە جیا بکاتەوە کە توانای جەستەییان باشە، لەگەڵ ئەو یاریزانانه‌ی ماندوون، هەر ئەوەبوو هیچیتر نەبووە.
له لای خۆیه‌وه میر جەلال قاسمۆڤ راهێنەری ئەجمه‌كی ئۆزبه‌كستانی له باره‌ی یارییه‌كه‌وه وتی: ئەمە دوایین یاریمانە، رێگایەکی دوورمان بڕیوە، دەمانەوێت بە ئەنجامێکی باش ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بکەین، زۆریی پێکانەکان هۆکاری ئەنجامە خراپەکانمان بوو لە خوله‌كه‌دا.
ئۆدیشۆ و كاپتنی جه‌وییه به تاكسی گه‌ڕانه‌وه
دوای تەواوبوونی کۆنگرە رۆژنامه‌وانییه‌كه، له پێشهاتێكی سه‌یردا ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنه‌ری جه‌وییه و سەعد عەبدولئەمیری یاریزانی یانه‌كه، ناچاربوون بە تاکسی بگەڕێنەوە شوێنی مانەوەی یانەکەیان، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی یانه‌كه‌یان ئه‌وانیان جێهێشتبوون.
كێ سه‌ركه‌وتووه؟
له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، هه‌ردوو یانه‌ی ئیتیحادی سعودی و سپاهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی گه‌یشتنه قۆناغی دووه‌م، یانه‌كانی جه‌وییه و ئه‌جمه‌ك له ركابه‌رییه‌كان چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، هه‌ردوو یانه سبه‌ی بۆ بردنه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن، كه بڕه‌كه‌ی 60 هه‌زار دۆلاره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا