بۆ پێنج قەزا و ناحیە دانراوە

نەتەوەیەکگرتووەکان سیستمی چاودێری بۆ بیرەکانی سلێمانی دادەنێت

964+

ژووری هەواڵ

رێکخراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، سیستمێکی ئەلیکترۆنی پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی کردووە و بۆ بیر و تانکییەکانی پێنج قەزا و ناحیەی دەوروبەری شارەکە بەستراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.3.2023، شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە رێگەی ئەو سیستمەی کە رێکخراوی UNHCR دابینی کردووە، دەتوانن لە رێگەی ئەپلیکەیشنێک بە مۆبایلەکانیان ئاستی ئاوی بیر و تانکییەکان بزانن.

سیستمەکە بە RTM ناسراوە و بۆ بیر و تانکییەکانی ئاوی سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن و کامپی باریکە لە عەربەت هەروەها قەزای چەمچەماڵ و تەکیەی کاکەمەند بەستراوە.

“پێشتر دەبوایە چەند کارمەندێک و لیژنەیەکی تایبەتمان بناردایە بۆ دیاریکردنی ئاستی ئاوی بیرەکان، زۆر جار ئەو ئامێرەی کە شۆڕماندەکردەوە بۆ ناو بیرەکان، گیر دەبوون و دەپچڕان، ئەمەش خەرجییەکی زۆری دەویست”، شیروان جەمال وای وت.

تێچووی دانانی سیستمەکە لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابینکراوە، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی دەڵێت، “ئەگەر زانیمان سەرکەوتووە ئەوا بۆ شوێنەکانی دیکەشی دادەنێین”.

کێشەی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 400 ماڵ چارەسەر دەکرێت

کێشەی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 400 ماڵ چارەسەر دەکرێت