حەوزەکانیان دەڕوخێندرێت
خاوەن حەوزەکانی داقوق: 15 رۆژ مۆڵەتمان پێ بدەن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
خاوەن حەوزەکانی ماسیی بەخێوکردن لە داقوق، گردبوونەتەوە و داواکارن تا ماسییەکانیان ساغدەکەنەوە ماوەی 15 رۆژ مۆڵەتییان پێ بدەن.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ئەوەی فەرمانگەی سەرچاوە ئاوییەکانی قەزای داقوق بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و روخاندنی حەوزە ماسییەکان شۆفڵ و حەفارەیان هێنابوو، خاوەن ئەو حەوزانە گردبوونەوە.
بەگوێرەی وتەیەکی خالید شەماڵ، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، به میدیا فهرمییهكانى عێراقى راگهیاندووە، “تاوەكو ئێستا سێ ههزار حهوزى ماسیان تێكداوه”.
وتیشی، “ئهو حهوزه ماسیانه زیانێكی زۆریان بە ئاوی رووبارەكان گەیاندووه، بۆیه بڕیارى تێكدانیان جێبهجێ كراوه”، به قسهى ئهم وتەبێژە، لهوهتهى حهوزه ماسییهكانیان تێكداوه، زیاتر لە یەك ملیار مەتر سێجا ئاو زیادی كردووە، كه پێشتر بههۆیانهوه كهمی كردبوو.