نرخی نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوە بازاڕە جیهانییەکندا بەتەواوی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لە چاو دوێنێدا نزیکەی دوو دۆلار دابەزی و نرخی هاتە خوار 80 دۆلار.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 78.88 دۆلارە و بەوەش 1.98% نرخەکەی لەدەستداوە.

هەرچی نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساسیشە بە 74.7 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 1.89% نرخەکەی لەدەستداوە.

رێکخراوی ئۆپیک مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024ی دیاریکردووە وەک وادەی کۆبوونەوە، هاوکات روسیا و چەند وڵاتێکی عەرەبی ئاستی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانیان راگەیاند بەمجۆرە بوو.

رۆژانە ئەو نەوتەی لە ئاستی جیهان بەرهەمدەهێنرێت و لەلایەن رێکخراوی ئۆپیک چاودێری دەکرێت دەگاتە 43 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.