دیمه‌نى دابه‌زینى ئاوى زێی بچووك كه فه‌رمانگه‌ى ئاوى كۆیه بڵاویكردووه‌ته‌وه...
ئاوى كۆیه كێشه‌ى نه‌ما و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو فه‌رمانگه‌ى ئاوى كۆیه بڵاویكرده‌وه كه كێشه‌ى كه‌مى ئاو بۆ پڕۆژه‌كانیان چاره‌سه‌ر كراوه و له‌مڕۆشه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێته‌وه.
دوێنێ هه‌ینى ئه‌و فه‌مانگه‌یه بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆى دابه‌زینى ئاوى زێی بچووك كێشه بۆ پڕۆژه‌كانى ئاوى قه‌زاكه‌یان دروستبووه و دابه‌شكردنى ئاو وه‌ستاوه.
هۆگر كه‌یفی، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى كۆیه به 964ـى وت، نه‌مانى كاره‌با له به‌نداوى دوكان ئه‌و كێشه‌یه‌ى بۆ ئه‌وان دروستكردبوو.
وتیشی ” شه‌تداونى كاره‌باى گشتى له كه‌تژمێر 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ روویدا و له‌و كاتژمێر 1:00 نیوه‌ڕۆ كاره‌با هاته‌وه، له‌و ماوه‌یه هیچ ئاوێك له به‌نداوى دوكانه‌وه نه‌هاتببوه زێی بچووك بۆیه ئاستى ئاو دابه‌زیبوو و پڕۆژه‌كانمان وه‌ستان”.
ئاشكراشی كرد، كه به‌هۆى ئه‌و كێشه‌یه‌وه زیاتر له 20 هه‌زار هاوبه‌شی ئاو له‌سنوورى كۆیه بێ‌ئاو بوون كه ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى كۆیه و ناحیه‌ى ته‌قته‌ق 15 هه‌زار هاوبه‌ش و له ناحیه‌كانى دیكه‌ش زیاتر له پێنج هه‌زار هاوبه‌ش بوون.
باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک كەوتنەوە كار و ئاستی ئاوی زێی بچووك گەیشتەوە ئاستی جاران و پێشووتر و ئه‌مڕۆ دەست دەكرێتەوە بە دابەش كردنی ئاوی پاك.
ده‌شڵێت، دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەك و ماڵانەوە دەستپێدەكاتەوە كە دوێنێ سه‌رەى ئاویان بووە و ئاویان وەرنەگرتووە.